به‌یانی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه ١٨ی ئاب کاسبکارانی ناو بازاڕ و خاوەن دوکانەکانی بازاڕی نیشتیمان لە شاری هەولێر خۆپیشاندانیان دەستپێکرد.
بەپێی زانیارییەکان، کاسبکاران و خاوەن دوکانەکان لەبەردەم بازاڕی نیشتیمان لە پارێزگای هەولێر خۆپیشاندانیان دەستپێکردو رێگای ناوبازاڕ و ٣٠ی مه‌ترییان داخست و داوای كه‌مكردنه‌وه‌ی كرێ دووكانه‌كانیان ده‌كه‌ن.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ له شاری سلێمانی و قەزایی كه‌لار خۆپیشاندانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی دژی بڕینی مووچه‌كانیان له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمەوە ده‌ستی پێكرد.
هاوکات هەر ئەمڕۆش بەشێک لە مامۆستایانی خوێندنی کوردی لە پارێزگای کەرکوک گردبوونەوە و داوایان لە حکومەتی عێراق کرد راژەکانیان هاوشێوەی مامۆستایانی دیکەی شارەکە بخرێتە سەر بەغدا، لەبەر ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان شایستە داراییەکانیان پێنادات و ئەوان بونەتە قوربانی ململانێکانی نێوان هەردوو حکومەت، هەروەها لەو خۆپیشاندانەدا خۆپیشاندەران پەیكەری مامۆستایەكیان وەك هێمایەك لە بێزاری مامۆستایانی خوێندنی كوردی لە ئاست سیستمی مووچەی حكومەتی هەرێم سوتاند.