ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە)، ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند" لە حەفتانین و چەلێ لە چالاکی گەریلاکاندا لانیکەم هەشت سەربازی سوپای تورکیا کوژران".
ئەمڕۆ ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لە بارەی زنجیرە چالاکییەکانی گەریلاوە ڕاگەیەندراێکی بڵاو کردەوە و ڕایدەگەیەنێت" لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی حەفتانیندا هێزەکانمان یەژاستار لە ١٧ی ئابدا کاتژمێر ٠٧:٠٠ لە دژی سوپای تورکیا لە خانتوور چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا گورزی گەورە لە پەناگاکانی دوژمن وەشێنرا و ٧ سەربازی دوژمن کوژران".
لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئەوەش خراوەتە ڕوو" لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید باگەر و شەهید ڕۆنیادا هێزەکانمان ١٧ی ئاب کاتژمیر ٠٦:٠٠ لە ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ لەدژی سوپای داگیرکەری لەسەر گردی شکێرێ چالاکیان ئەنجامدا. گورزی گەورەیان لە سەنگەر و پەناگاکانی دوژمن دا و سەربازێک کوژرا".
ڕاشیگەیاندووە" کە هەردوو چالاكییەكە بۆ یادی فەرماندە عەگید گارزان و دوو فەرماندەكەی سوپای عیراق ئەنجام دراون، كە بە بۆردومانی سوپای توركیا شەهید ببوون".