مالکی هێرش دەکاتە سەر سەردانەکەی کازمی بۆ ئەمەریکا:
سەردانێکی مێژوویی نییە



نوری  مالکی سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق رایدەگەیەنێت" سەردانی کازمی بۆ ئەمەریکا هیچ مێژوویی نییە وەک وەسفی دەکەن و، من چوار جار چوومەتە ئەمەریکا".

 
مالکی لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنی لە بەرنامەی " لعبە الکراسی " وتی " پێم ناڵێن مێژوویی چییە، یان کرانەوە مانای چی؟".

 
هەروەها لە درێژەی قسەکانیدا وتی" ئایا ئەمە یەکەم جارە سەردانی ئەمەریکا دەکەین؟ من چوار پێنج جار سەردانی ئەمەریکام کرد؟ بڕواکان ستراتیژیان لە پشتەوەیەو بەسەردان ناگۆڕدرێن، بەتایبەتی کە ئێمە دەوری ئەمەریکا دەبین کە دەیەوێت لە عێراق بێت".

 
مالکی وتیشی" ئەمەریکیەکان دەیانەوێت ئێران لە عێراق دەربکەن، ئێمەش پێیان دەڵێن ئێرانییەکان سەربازگەیان نییە لە عێراق، بەڵام ئەمەریکا عێراقی بەتەواوی داگیرکردووە".

 
مالکی  وقەوارەکەی دەوڵەتی یاسای یەکێکە لەو لایەنانەی کە هەر لەسەرەتای دەستبەکاربوونی کازمیەوە دژایەتی دەکات و بە ئاراستەی ئێرانی لە عێراق ناسراوە.

 


AM:09:08:19/08/2020