لە گەرمیان خۆپیشاندەران وێنەی بەدل بەراوری بەرزدەکەنەوە

بۆ دووەم رۆژە ژمارەیەکی بەرچاو لە هاولآتیانی کەلار لەبەردەم ئیدارەی گەرمیان کۆبوونەوەتەوەو داوای مافەکانیان دەکەن، ئەوەی لە خۆپیشاندانەکەی دوێنێی جیاکردۆۆتەوە، وێنەیەکی گەورەی "بەدەل بەراوری" چالاکوانی دەستگیرکراوی دهۆک بەرزکراوەتەوەو داوای ئازادکردنی دەکەن.  

 

بۆ دووەم رۆژە ژمارەیەکی بەرچاو لە خەڵکی چین و توێژە جیاجیاکانی گەرمیان لەبەردەم ئیدارەی گەرمیان کۆبوونەتەوەو دژی لێبڕێنی مووچەکانیان و، داوای نەهێشتنی گەندەڵی و هەلی کارو چاککردنی دۆخی ژیانیان دەکەن.

 

خۆپیشاندانی ئەمڕۆ جگە لەوەی بەشداربووان داوای مافی خۆیان دەکەن، هاوکات داوای ئازادکردنی مامۆستا " بەدل بەراوری " دەکەن کە دوێنێ ئەو چالاکوانە لە دهۆک بۆ جارێکی تر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا.

 

لە رۆژی ١٢ ئابەوە لە سلێمانی و زۆرێک لە شارو شارۆچکەکان خۆپیشاندان دەستیپێکردەوە، ئەو خۆپیشاندانانە تا ئێستا لە هەندێک شوێنێی وەک رانیە بەردەوامە، دوو رۆژیشە سەرلەنوێ لە شاری کەلار کە سەنتەری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیانە خۆپیشاندان دەستی پێکردۆتەوە.

 

 



AM:11:04:19/08/2020