ئەمرۆش چوار شەممە ١٩ی ئاب جارێکی تر خۆپیشاندانی چین و توێژە جیاجیاکانی شاری رانییە دەستیپێکردەوە.
خۆپیشاندەرانی رانییە داوا دەکەن لێبڕینی مووچە نەمێنێت و مووچە لەکاتی خۆیدا بدرێت، هەروەها خۆپیشاندەران دروشمی دژی گەندەڵی نا داپەروەری دەڵێنەوە.
یەک هەفتەیە خەڵکی رانییە بەردەوام لە خۆپیشاندان دژی دەسەلآتدارانی هەرێم.
بەیانی ئەمڕۆش سێ شەممە بۆ دووەم رۆژ لە گەرمیان خۆپیشاندانی خەڵکی ناڕازی لەو شارە بەردەوامە.