فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆردوومانی گوندێكیان له سنوری قهزای ئاكرێ كرد.
بەپێی زانیارییەکان، نیوەڕۆی ئەمڕۆ، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردوومانی سنووری گوندی کاڤلکا-یان کرد لە سنووری ناحیهی دینارتهی سهر به قهزای ئاكرێ كرد و بۆردومانهكهش تا ئێستا بهردهوامه.
تا ئێستا زیانە گیانی و مادیەکانی هاوڵاتیان نەزانراوە.
دینارتە یەکێک لە شارۆچکەکانی سنووری قەزای ئاکرێ، چەند جاری دیکەش فڕۆکەکانی تورکیا گوندەکانی سنووری ئەو ناحیەیەی بۆردوومانکردووە.