مایک پۆمپیۆ داوا لە عیراق دەكات بودجە بۆ کوردستان بنێرێت

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، داوامان لە عێراق کردووە بودجەی هەرێم بنێرێت، وتیشی" عێراقکمان دەوێت گەندەڵی تیانەبێت". 

 

مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانی هاوبەش دا لەگەڵ فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عیراق لە واشنتن رایگەیاند" هیوادارین گەندەڵی لە عێراق بنەبڕ بکرێت و عێڕاقێکمان دەوێت گەندەڵی تیانەبێت". 

 

لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەدا پۆمپیۆ داوای لە حكومەتی عیراق کرد کە لەسەر مەسەلەی بودجە لەگەڵ هەرێمی كوردستان رێكبكەوێت.

 

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەختی لەوەشکردەوە: بەردەام دەبن لە پشتیوانیکردنی عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش و گروپە تیرۆریستییەکان.

 

لای خۆشییەوە فواد حسین وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند" پەیوەندییەکانمان لەگەڵ واشنتن و تاران دەپارێزین و بەهێزتریشی دەکەین".

 

راشیگەیاند" بەهەموو شێوەیەک هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ واشنتن دەکەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر".

 

ئاشکرایکرد: چەند رێککەوتنێک لەگەڵ ئەمەریکا واژۆ دەکەن، بەتایبەت لە بوارى وزە و پیشەسازى و پەروەردە.

 
 


PM:06:51:19/08/2020