فڕۆکەکانی تورکیا ناوچەکانی زاخۆ بۆردومان دەکەن



فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک سنووری شارەدیی باتیفا بۆردوومان دەکەن لە زاخۆ، بەهۆیەوە زیان بە ڕەزوباخی هاوڵاتیان کەوتووە.

 
میدیاکانی نزیک پەکەکە بڵاویان کردەوە کەمێک پێش ئێستا، فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک، گوندەکانی باندرۆ و ئەڤلندێ-یان بۆردوومان کرد لە شارەدێی باتیفا لە سنووری شارۆچکەی زاخۆی پارێزگای دهۆک.

 
بەهۆی بۆردوومانەکەوە زیانی ماددی بە ڕەز و باخی هاوڵاتیان کەوتووە.

 


PM:10:10:19/08/2020