" لە خۆپیشاندانەکەی زاخۆ قوربانی هەیە "

تا ئێستا لە زاخۆ لە نزیک دەروازەی سنوری ئیبراهیم خەلیل خۆپیشاندان بەردەوامەو هێزە ئەمنییەکان هەوڵی بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندانەکان دەدەن و ئاماژە بۆ بوونی قوربانی دەکرێت.

 

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ماڵپەڕی " سپی " کەوتووە بەهۆی پێکدادانی هێزە ئەمنیەکان و خۆپیشاندەران، هەندێک زانیاری سەرەتایی ئاماژە بۆ بوونی کوژراو بریندار دەکەن، بەلآم تا ئێستا هیچ دەزگایەکی فەرمی حکومەتی هەرێم و لە وەزارەتی ناوخۆ و هێزە ئەمنییەکان لێدوانی فەرمیان لەو بارەیەوە نییە.

 

لە کاتژمێرەکانی سەرەتای ئەمشەوەوە خەڵکی زاخۆ بەژمارەیەکی زۆر رژانە سەرشەقامەکان و بەرەو دەروازەی ئیبراهیم خەلیل کەوتنە رێ بۆ رێگاگرتن لەو بارهەڵگرە تورکیانەی لە دیوی تورکیاوە دێنە هەرێم، لە ئەنجامدا بارگرژی دروستبوو هێزە ئەمنییەکان بەهەموو شێوەیەک لە نێویشیاندا تەقەکردن هەوڵی بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەرانیان دا، بەلآم تا ئێستا بەردەوامە.

 

 

 



AM:01:32:20/08/2020