نووسینگەکانی NRT لەناوچەکانی ژێر قەمڕەوی پارتی داخران
میترۆ ناڕەزایەتی دەردەبڕێت



لە شەوی رابردووەو نووسینگەی  کەناڵی NRT لە دهۆک داخراو ئەمڕۆش لە هەولێر و ژمارەیەک رۆژنامەنووسی ئەو کەناڵەش دەستەبەسەرکراون، سەنتەری میترۆش ناڕەزایەتی دەردەبڕێت.

 
وەک هەموو جارێکی تر کە هەر بارگرژیەک روودەدات لە ناوچەکانی قەڵەمڕەوی پارتی، دوێنێ لەدوای دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکەی زاخۆ کەناڵی NRT و رۆژنامەنووسانی ئەو کەناڵە و کەناڵەکانی دی کەوتنە بەر هێرش و پەلامار و داخستن و ئازاردان و دەستبەسەرداگرتنی کەلوپەلە میدیاکانیان، لەو چوارچێوەیەدا شەوی رابردوو نووسینگەی کەناڵەکە لە دهۆک و ئەمڕۆش لە هەولێر داخراو ژمارەیەک لە رۆژنامەنووسیشیان دەستبەسەرن.


سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە رۆژنامەنووسان رایگەیاند " داخستنی ئۆفیسی كەناڵی NRT و دەستگیركردنی رۆژنامەنوسەكانی، مەحەكن بۆ قبوڵنەكردنی جیاوازی، بۆ هەوڵی دەسەڵات لە بەرتەسكردنەوەی ئازادی كاری رۆژنامەنوسی".

 
هەروەها میترۆ دەشڵێت "  كاری ئەو كەناڵەی روماڵی نارەزایەتی دەكات، قەدەغە بكرێت، هەر خەڵك خۆی بۆ گەیاندنی دەنگی خۆی، هەزار یٔین یٔارتی دروستدەكات و دەبنە پەیامنێری کەناڵەکە."


لە درێژەی لێدوانەکەیدا ئەو رێکخراوە دەڵێت " یٔێستا سەردەمی یەك تیڤی و یەك رادیۆو یەك رۆژنامە نییە، یٔەو سەردەمە بەسەرچوو، هەموو هاوڵاتییەك رادیۆو تیڤی و رۆژنامەی خۆی هەیە، دەتوانن هەمووان وەک یٔێن یٔارتی دەنگییان بگەیەنن." 


دەربارەی ئەو دۆخەی خەڵکی تێکەوتووە میترۆ دەڵێت "خەڵك یٔاوی خوادنەوەی پاك، خزمەتگوزاری كارەباو یٔاوو ژیانێكی شایستەو سیستمێكی باشتری دەوێ كە كەرامەتی بپارێزێت، كەی تێدەگەن زەبروزەنگ و داپڵۆسین و پێشێلكردنی یٔازادییەكانی خەڵك، چارەسەر نییە. یٔین یٔارتی بێ پشت و پەنا نییە، خەڵك دەبن بە پەیامنێری، خەڵك دەیپارێزێت، یٔازادی رۆژنامەنوسی مەكەنە قوربانی سیاسەتكردن. یٔێمە لە سەنتەری مییترۆ لە هەموو كات زیاتر لەگەڵ یٔێن یٔارتی دەوەستین و پشتیوانیان دەكەین. 20ی یٔابی 2020".

 


PM:05:01:20/08/2020