٤٨ دادوەر و داواکاری گشتی هەرێم بەیانامەیەکیان لەسەر دۆخی هەرێم بڵاوکردەوە و دەڵێن" لێبڕینی موچە لەژێر هەر بیانویەكدا نایاساییە وپێویستە بەزوترین كات كۆتایی پێبهێنرێت".
دەقی بەیاننامەكە:
بەیاننامەیەک بۆ ڕایگشتی، لە کۆمەڵێک دادوەرو ئەندامی داواکاری گشتییەوە.
به‌ناوی خوای به‌خشنده و میهره‌بان
له كاتێكدا موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان له فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان و پزیشكان و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت و خانه‌نشینان، چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بون پاش ئارامگرتنێكی زۆر و پڕوكێنه‌ر، ئومێدێكی زۆریان له‌سه‌ر پرۆسه‌ى چاكسازی هه‌ڵچنیبو بۆ ئه‌وه‌ى كۆتایی به موعاناتیان بهێنێ و موچه به ته‌واوه‌تی و له كاتی خۆی وه‌رگرن، كه‌چی جارێكی تر بون به قوربانی و ڕێژه‌ى 21% له موچه‌كه‌یان بڕا و بڕیار بو بۆ ته‌نها مانگێك بێ كه‌چى ئه‌م مانگه‌شی هاته‌سه‌رو له‌وانه‌شه به‌رده‌وام بێ. ئه‌م جۆره بڕیارانه، موچه‌خۆرو هاوڵاتی بێ متمانه‌و توڕه‌كردوه‌و به‌ناچارى له سۆشیال میدیا‌و شه‌قام به‌ئاشكرا ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن، به‌شێوه‌یه‌ك بێ متمانه‌یی نێوان حكومه‌ت و هاوڵاتییان گه‌شتۆته ئاستێكى مه‌ترسیدارو هاوڵاتى متمانه‌ى به‌وه نییه كه حكومه‌ت پاره‌ى نییه چونكه خودى به‌رپرسه‌كانیان باس له‌بونى پاره‌ى ژێرزه‌مینى و تاڵانى و قاچاخچێتى به‌رپرسان له مه‌رزه‌كان ده‌كه‌ن و باس له سه‌دان ملیار ده‌كرێ كه ده‌چێته گیرفانى گه‌نده‌ڵكاران، بۆیه پێویسته حكومه‌ت به‌رپرسیارانه‌تر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ داخوازییه ڕه‌واكانیان بكات، ئێمه بابه‌تی بڕینی موچه‌ی سەرجەم چیینوتوێژەکانی سەرەوەو دادوەران کە سەر بەدەسەڵاتی دادوەرییەو بەپێی یاسا دەسەڵاتێکی سەربەخۆیەو یاسای تایبەتی خۆیان هەیە، له‌ژێر هه‌ر بیانویه‌كدا به‌نایاسایی ده‌زانین و پێویسته به‌زوترین كات كۆتایی پێبهێنرێ.
ئێمه به حوكمی پیشه‌كه‌مان له‌نزیكه‌وه ئاگادارین ئه‌م دۆخه ئابورییه خه‌ریكه كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى له‌لێواری داڕوخان نزیك بكاته‌وه، ڕێژه‌ى تاوانی دزی و بەرتیل و خۆكوشتن و كوشتن و بازرگانی به مادده‌ى هۆشبه‌رو به‌كارهێنانی به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو زیادى كردوه، توندوتیژى خێزانی، كێشه‌ى ته‌ڵاق و جیابونه‌وه‌و كه‌می پرۆسه‌ى هاوسه‌رگیری و كۆچ بۆ هه‌نده‌ران و نه‌مانی ئینتیماى نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی لای زۆرێك له‌گه‌نجان و لاوان زه‌نگی ترسناكن، پێویسته هه‌مومان له‌ئاستی به‌رپرسیارێتیدا بین و پێویست بو له‌بری بڕینی موچه‌ى فه‌رمانبه‌ری ڕاسته‌قینه چاكسازی له‌بڕینی موچه‌ى هه‌زاران بندیوار‌و زیاد له موچه‌یه‌ك، چاكسازی له شه‌فافیه‌تى داهات بكرایه، چونكه ته‌واوى وه‌زاره‌ته مه‌ده‌نییه‌كان ته‌نها پێویستیان به (400) ملیار دیناره بۆ پێدانی موچه‌ى ته‌واو به هه‌ردو ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و یاسادانانیشه‌وه به‌بڕواى ئێمه چاكسازى راسته‌قینه به‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ى شكۆ بۆ دامه‌زراوه‌كانى ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و داواكاری گشتی و په‌رله‌مان و سه‌ربه‌خۆبونیان به‌شیوه‌یه‌ك بتوانن ڕۆڵى خۆیان له جێبه‌جێكردنى یاسا‌و چاودێرى حكومه‌تتدا ببینن، به‌شێوه‌یه‌ك هاوڵاتى له‌سه‌روه‌رى یاسا دڵنیا بێت، حكومه‌ت پابه‌ندى یاسا بێت و تاكلایه‌نه ده‌ستكاری موچه‌ی موچه‌خۆرانى نه‌كات و ڕێز لەپره‌نسیپی جیاكردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌كانى تر‌ى یاسادانان و دادوه‌ری بگرێ و سه‌ربه‌خۆبونیان بپارێزێ و كار بۆ سه‌روه‌رى یاسا بكات.
ئێمه‌ى هه‌ڵگرانی مه‌شخه‌ڵی دادگه‌ری له دادوه‌ران و داواكارانی گشتی پشتگیری ته‌واوی خۆمان بۆ مافی فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌رده‌بڕین و داواكارین حكومه‌ت كۆتایی به‌م بێباكییه‌ى بهێنێت و گوێ له‌داخوازى شه‌قام بگرێت، ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانی جێبه‌جێ بكات و له‌ژێر هیچ بیانویه‌كدا ده‌ست بۆ قوت و بژێویان نه‌بات و بەپێجەوانەوە ڕێكکارى یاسایی ده‌گرینه‌به‌ر بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى گه‌ر به‌رده‌وام بێت، دوپاتی ده‌كه‌ینه‌وه بێده‌نگ نابین و هه‌ڵوێستی ترمان ده‌بێت گه‌ر كۆتایی به‌م نادادییه نه‌هێنرێ و یاسای چاكسازی به هه‌مو بڕگه‌كانی به‌زوترین كات جێبه‌جێ نه‌كرێت به‌تایبه‌ت هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى خانه‌نشینی نایاسایی و موچه‌ى كه‌سانی بندیوار و دیارده‌ی بونی زیاد له یه‌ك موچه. ئێمە لەسۆنگەی بەرپرسیارێتی و ئەرکی پیشەییمان ئەم هەڵوێستە ڕادەگەیەنین و بۆ هییچ لایەنێکی سیاسی نییە بۆ مەرامو بەرژەوەندی خۆی تەوزیفی کات،به هیواى كۆتایی هێنان به‌م دۆخه‌و گێڕانه‌وه‌ى مافی فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆران .
٤٨ دادوه‌رو ئه‌ندامی داواكارى گشتى لە هەر چوار پارێزگای هه‌رێمى كوردستان
20/8/2020