کۆیە.. گەنجێکی تەمەن ١٧ ساڵ لە زێی بچوك خنكا

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لاوێکی تەمەن ١٧ ساڵ لە ئاوی زێی بچووک لە گوندی بۆگد خنکاو هەتا ئێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە. 

 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەڕێوەبەرایەتی بەرگری سارستانی کۆیە رایگەیاند" پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ کەسێک لە گوندی بۆگدی سەر بە ناحیەی ئاشتی لە قەزای کۆیە، لە ئاوی زێی بچوکدا خنکا".

 

وتیشی" گەنجەكە ناوی (ع، ح، ب) و تەمەنی ١٧ ساڵە لە بنەڕەتدا خەڵكی كەركوكە، لە ئێستادا تیمەكانی بەرگری شارستانی سەرقاڵی دۆزینەوەی تەرمەكەن". 

 


PM:03:00:21/08/2020