هەپەگە ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی شەڕی حەفتانین و چالاكییەكانی گەریلا بڵاوکردەوە

ئەمڕۆ ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لە بارەی زنجیرە چالاکییەکانی گەریلاوە ڕاگەیەندراێکی بڵاو کردەوە و ڕایدەگەیەنێت" ٢٠ی ئەم مانگە، لە نیوەڕۆدا لە دەڤەری پیربلا لە هەفتانین لەنێوان هێزەكانی ئێمە و سوپای توركیا شەڕ روویدا، لەو شەڕەدا چەندین سەربازی توركیا سزادران، سوپای توركیا گورزی توندی لەسەر دەستی گەریلا پێگەشت".

 

هەپەگە لەبارەی چالاکیەکانی حەفتانین ئەم زانیاریانەی بڵاوکردەوە:

 

٢٠ی تەباخ، لە نیوەڕۆدا لە دەڤەری پیربلا لە هەفتانین لەنێوان هێزەكانی ئێمە و سوپای داگیركەری تورك شەڕ ڕوویدا، لەو شەڕەدا چەندین سوپای تورك سزادران، سوپای تورك گورزی توندی لەسەر دەستی گەریلا پێگەشت.

لە ٢١ی ئەم مانگەدا لەكاتی بەرەبەیاندا سوپای تورك هاتنە ناو گوندی بانكە و منینێ لە گوندی بانكی ئاگریان لە چەند ماڵێك بەردا، لە ئەنجامدا لەنێوان هێزەكانی ئێمە و سوپای داگیركەری تورك شەڕ ڕوویدا، هەركاتێك زانیاریی لەبارەی ئەنجامی ئەو شەڕەوە گەیشتە دەستی ئێمە بۆ ڕای گشتی ئاشكرا دەكەین.

لە ٢٠ی ئەم مانگەدا كاتێك سوپای تورك بە پێداویستی لەشكریی و ١٢ سەربازەوە بەرەو دەڤەری ئەرمووش لە گەلی ڕەشی خواكورك دەچوون، هێزەكانمان لە كاتژمێر ٩:٠٠ ی بەیانی هێزەكانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێڕیی شەهید ڕۆنیان و شەهید باگەر لەنزیكەوە لێیاندان، ئەوەندەی كە ئاشكرا بوو دوو سەرباز سزادران و دوو سەربازی دیكە بریندار بوون، سوپای تورك دوای چالاكییەكە ناوچەكەی بۆردوومان كرد.

١٧ی ئەم مانگە لە كاتژمێر ١٨:٠٠ لە دەڤەری هەركی لە شەمزینان بە پاڵپشتی فڕۆكەی چاودێری دەستیان بە ئۆپراسیۆن كرد، ئەو ئۆپراسیۆنە هەتا ئێستا بەردەوامە.

لە ١٧ی ئەم مانگەدا لەكاتی شەودا سوپای تورك بەهاوكاری هێلی كۆپتەری سكۆرسی لە دەڤەری سەفینە، جەمال و دەڤەری جودی سەربازیان جێگیركرد و لە ١٨ی مانگدا دەستیان بە ئۆپراسیۆن كرد، لە كاتژمێر ١٧:٠٠ی هەمان ڕۆژ ئۆپراسیۆنەكەیان بێ ئەنجام كۆتایی هات.

هێرشەكانی دەوڵەتی تورك لە هەرێمەكانی پاراستنی مەدیا بەردەوامە

لە ٢٠ی ئەم مانگەدا كاتژمێر ١٠:٤٤، لە ناوچەی كاركەری زاپ كاتژمێر ١١:٠١ سێ جار دەڤەری ساجا بۆردوومان كرا.
٢٠ی ئەم مانگە لە كاتژمێر ١٦:٤٥، فڕۆكە جەنگییەكان چوار جار دەڤەری كونیشكای زاپیان بۆردوومان كرد.
٢٠ی ئەم مانگە، كاتژمێر ٢٣:٣٠، فڕۆكە جەنگییەكانی دەوڵەتی تورك ناوچەی گۆشینی خواكوركیان بۆردوومانكرد.



AM:09:32:22/08/2020