لە ڕۆژئاوای کوردستان ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا گەیشتە ٣٢٧ حاڵەت

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری رۆژئاوا ٤٧ حاڵەتی نوێی تووشبوونی بە کۆرۆنا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕاگەیاند.

د. جوان مستەفا، ھاوسەرۆکی دەستە تەندروستی لە بەرێوەبەرایەتی خۆسەر لە باکورو رۆژھەڵاتی سوریا راگەیاند" ٤٧ توشبووی نوێی کۆرۆنا لە باکورو خۆرھەڵاتی سوریا تۆمارکران، بە جۆرێک ٢١ تووشبوویان لە قامیشلۆ ١١ لە حەسەکە چوار لە رەقە و سێ توشبووش لە دێرک تۆمارکراون، لە هەریەک لە کۆبانێ، رمیلان، گرکێ، لەگێ و تەبقەش توشبوویەک تۆمارکراون".

 

بەگشتی لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا ٣٢٧ کەس تووشی نەخۆشی و پەتای کۆرۆنا بوون و ١٧ کەسیش بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە گیانیان لە دەستداوە، ٥١ کەسیش چاکبوونەتەوەو پەتاکەیان تێپەڕاندووە. 



PM:01:09:22/08/2020