لەبەرانبەر بە بازرگانیكردنی كەرتی تەندروستی
ژمارەیەك پزیشك هۆشداری توند دەدەنە دەسەڵاتی هەرێم

٨٧ پزیشک لە بەیاننامەیەكدا كە ئاراستەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پەرلەمانی كوردستان، وەزارەتی تەندروستیی و كۆمەڵانی خەڵكی كوردستانیان كردووە، وەرگرتنی پارە بەرانبەر خزمەتكردنی نەخۆشانی كۆرۆنا رەتدەكەنەوە.

 

دەقی نامەکە:

 

 بەڕێزان:-
سەرۆكی حكومەتی ھەرێم
پەرلەمانی كوردستان
وەزارەتی تەندروستی
كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان

ئێمە وەك كۆمەڵیك پزیشك كە لە خوارەوە ناومان ھاتووە، ناڕەزایەتی خۆمان دەردەبڕین بەرانبەر ھەر جۆرێك لە وەرگرتنی پارە بەرانبەر خزمەت كردنی نەخۆشانی كۆرۆنا، ئەمەش دوای ئەوەی كەبینیمان لە چەند ڕۆژی ڕابردودا چەند نرخێك بێ ڕەچاوكردنی بارو گوزەران و بێ موچەیی خەڵكی كوردستان دیاری كرا.

دیاریكردنی نرخ و خزمەتگوزاری تەندروستی بە پارە بۆ نەخۆشەكانی كۆرۆنا كارێكی نامرۆڤانەو نا داد پەروەرانەیە، بەتایبەتی كە ئێستا ژمارەیەكی زۆری خەڵكی كوردستان توشی ڤایرۆسەكە بوون، بە شێوەیەك چەندین خێزان بە گروپ بە دەستی یەوە دەناڵێنن،پرسیارەكە ئەوەیە ئایا چ خێزانێك دەتوانێت ئەو ھەموو پارەیە بدات ؟ بۆ كامە ئەندامی خێزانەكەی بدات ؟.

ئایا كێ سودمەندی یەكەمە لەم نەھامەتی یە ؟
بەپێی ھەموو ستانداردە جیھانی یەكانی كاری تەندروستی ، و بەڕێوەبردنی قەیران ، خزمەت كردنی ئەو جۆرە لە نەخۆش و بەرگرتن لە بڵاوبونەوەی پەتا بە خزمەتە كەشی یەوە ، ئەركی سەرەكی وەزارەتی تەندروستی و حكومەتە.

جگە لەوەش بە پێی ماددەی ٤٧ لە یاسایی تەندروستی گشتی عێراق ، وەزارەت دەتوانێت دامەزراوەكانی كەرتی تایبەت بە كار بھێنێت و لەوێوە خزمەتگوزاری لەسەر ئەركی خۆی پێشكەش بكات ، نەك بە دەركردنی نرخ یارمەتی بازرگانی كردن بدات بەژیان و گوزەرانی خەڵكەوە و ڕەوایەتی بەو بازرگانی یە بدات.

جێی خۆیەتی ئەوەش بە بیر خەڵك و ئێوە بھێنینەوە كە دەركردن و نرخ دانان بۆ كەرتی تایبەت دڵساردی دەبەخشێتە جەنگاوەرانی كەرتی تەندروستی لە پزیشك و كارمەند كە چوار مانگە بێ سڵ كردنەوەو بێ موچە ژیانی خۆیان خستۆتە مەترسی یەوە.

بەڕێزان ئەوەی لە كەرتی تەندروستی ڕودەدات، بەرەو كارەساتی گەورەترمان دەبات، لە ساڵانی ڕابروودا ، تاوەكو ئێستا ش بینیمان شكۆی نەخۆشخانە گشتی یەكان و ئەوانەی لەوێ كاردەكەن لەڕێی میدیاوە بێت بە مەبەست یان لەڕێگەی خەڵكانی خاوەن دەسەڵاتی حیزبی و سیاسی یەوە بێت شكێنران.

كەرتی گشتی بەدەست ھەژاری بودجە، دەرمان و پلانەوە دەناڵێنێت، لە كاتێك دا نەخۆشخانەكان و كۆمپانیاكانی دەرمانی سەر بە حیزب و سیاسی یەكان و سەرمایەدارە حیزبی یەكان لە گەشەكردن دان ، لەم بارەدا پزیشك و كارمەندی تەندروستی لەبەردەم نەشتەردان ، بێ ئاگا لەوەی ئەوەی ھەمو ئەمانەبەڕێوە دەبات سیستمی تەندروستی و بێ پلانی یەكەیەتی كە پزیشك و كارمەندیش وەك نەخۆش دەكاتە قوربانی ، پزیشكێكی گەنج و كارمەندێك لە بێ پارەیی و بێ ئیشی و بێ موچەیی دا دەكاتە مەندوبی دەرمان ، و موچە خۆری نەخۆشخانەیەكی حیزبی.ئەم جۆرە لە كاركردن لە كوردستان ، تەندروستی دەكاتە كاڵاو ئێمەش ئەكاتە كاڵا فرۆشی كۆمپانیاكان.

بە جۆرێك كە لە داھاتوودا ، خزمەتی تەندروستی ببێتە مەكرەمەی حیزب و لە بەردەم بارەگاكان دا ببەخشرێتەوە.

ئێمە لەم دۆخە دا داوادەكەین

یەکەم: خزمەتگوزاری بۆ نەخۆشی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەی گشتی بێت یان تایبەت بە بێ بەرانبەر بێت، ئەگەر ژمارەی تەخت و ئۆكسجین ی كەرتی گشتی تەواو نەتوانێت وەڵام دەرەو بێت پێویستە وەزارەت لە كەرتی تایبەتیشەوە ئەو خزمەتە پێشكەش بكات بە پێی ماددەی ٤٧ لە یاسای تەندروستی گشتی و بە بەكارھێنانی بودجەی تایبەت بە كۆرۆنا.

دوەم: پێویستە موچەی پزیشك و كارمەندانی تەندروستی بە بێ كەمكردنەوە وبێ جیاكاری حیزبی بە تایبەتی بۆ كارمەند و پزیشكانی ھێڵی پێشەوە دابین بكرێت.

سێیەم: ئەم قەیرانە تەندروستی یەی بە ھۆی كۆرۆناوە دروست بووە بكرێت بەھەل بۆ پێداچونەوەی سیستمی تەندروستی و باشتر كردنی خزماتگوزاری یەكان.

چوارەم: پێویستە كەرتی گشتی و كەرتی تایبەتی تەندروستی لە یەكتر جیا بكرێتەوەو سنورێكیش دابنرێت بۆ بازرگانی كردن بە دەرمانەوە.

ھەمو حكومەتەكان لە جیھان دا، خەریكی كەمكردنەوەی بارگرانی ئەم دۆخەن لەسەر ھاووڵاتیانی ووڵاتەكەیان. حكومەتی ھەرێمیش ئەركی سەرشانیەتی كە بارگرانی لەسەر ھاووڵاتی كەم كاتەوە، دیاری كردنی نرخ ڕەوایەتی یە بۆ ئەو بازرگانی یە ،خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ نەخۆشانی كۆرۆنا دەبێت بێ بەرانبەر بێت.

ئەوەی سودمەندە ئێستا كۆمەڵێك كەسن كەلە ئاوی لێڵ دا ماسی دەگرن و كاسبی بەسەر تەندروستی خەڵكی كوردستانەوە دەكەن

تكایە سنۆرێك بۆ ئەم كارانە دابنێن.
بۆ ئەوەی نە ئێمەو نە ئێوە قەرزاری بەردەم مێژوو وخەڵكی كوردستان نەبین
1- ئەژین ھاشم علی
2- سنور قادر محمود
3- ئارەزوو جمال
4- رایان صدیق
5- نارین شاسوار
6- ئەژین احمد
7- شایان كاكە صاڵح
8- دلسوز عبدالعلی
9- پاوان جمال
10- ئاسیا رەمە زان
11- هیرو ابوبكر
12- چاوان حمه صالح
13- تارا عبدالله
14- رازاو محمد
15- سوز فواد
16- شادیە عبدالرحمن
17- پە یام بكر
18- تاڤگە عمر
19- ئەڤین انور
20- روخۆش حسن
21- سازگار محمد
22- بەناز گاهر
23- پاوان خالد
24- دەریا ئومید
25- كەنار فایق
26- شۆخان محمد
27- دڵنیا غفور
28- شەونم بابكر
29- دەرون امین
30- كاشما خالد
31- گەشە رؤوف
32- راز هیمن
33- شەیما حمە جزا
34- تاڤگە رسول
35- نوخشە محمد
36- ئەژین كریم
37- ڤیان فایەق
38- پرژە روشدی
39- دلسۆز عمر
40- سنور لوقمان
41- نەغەدە توفیق
42- شەنگە بەرزان
43- كۆژین ئیسماعیل
44- سۆلاڤ محمد
45- ئاشتی احمد
46- نیان شوان
47- ڤیان احمد
48-میخەك صابر
49- سازان كەمال
50- سۆما فاچل
51- هۆزان حیكمەت
52- پەیمان خالید
53 دونیا علی
54- نیاز احمد
55- دەریا وەهاب
56- سۆكار نورالدین
57- ئاشتی قادر
58- سۆز تەیمور
59- سروە محمد
60- شادان فایەق
61- ئاسیا دیاری
62- ریزان عمر
63- داستان احمد
64- ئاریان نایف
65- دەریا ئیسماعیل
66- دەریا خالید
67- ریما ابراهیم
68- میران عیرفان
69- دەوەن حویزی
70- تروسكە رسول
71- فرمیسك گاهر
72- سامان احمد
73- بەستە جەلیل
74- شادی عبداللە
75- سیروان ئیسماعیل
76- دلشاد حەمە خورشید
77- شكار نەوزاد
78- شەونم عبدالسلام
79- ئاامینە گاهر
80- چۆپی عبدالكەریم
81- هەوری محمد
82- سیڤەر عبدالخالق
83- روناك عبدالقادر
84- سروشت جەمال
85- ئالتون محموود
86- دیمەن حسین
87- ئاویستە



PM:01:23:22/08/2020