ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ٢٢ی ئاب لە شاری سلێمانی و دەڤەری ئیدارەی ڕاپەڕین و گەرمیان و هەڵەبجە و بەشێک لە شار و شارۆچکەکانی دیکەی هەرێم خۆپیشاندانی سەرتاسەری چین و توێژە جیاوازەکان دەستی پێکرد.
بەپێی زانیارییەکان، لە ئێستادا خۆپیشاندان لە هەریەكە لە شارو شارۆچكەكانی سلێمانی، هەڵەبجە، رانیە و كەلار بە بەشداری ژمارەیەكی بەرچاو لە هاوڵاتیان كە تێیدا داوای ماف و داخوازییەكانیان لە حكومەتی هەرێم دەكەن دەستی پێكردوە.
١٢ی ئەم مانگە خۆپیشاندانی سەرتاسەری لە هەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو، ئەنجومەنی رێكخستن و بەڕێوەبردنی خۆپیشاندانەكانیش لە راگەیەندراوێكیدا داوای هەڵوەشاندنەوەی حكومەت و ئەنجومەنی دادوەری و كۆمسیۆن و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی كرد.