بەدەنگ خۆپیشاندەرانەوە
سەرۆک وەزیران عێراق لە ئەمریکاوە بۆ بەسرە

سەرۆک وەزیرانی عێراق، کازمی لەگەڵ گەڕانەوەی لە ئەمەریکاوە ماوەیەکی کەم لەبەغدا مایەوەو گەیشتە شاری بەسەرە بۆ وەستانی لەسەر دۆخی پارێزگاکەو تیرۆرکردنی چالاکوانانی خۆپیشاندەران.

 
نووسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆک وەزیران، لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد کە بە مستەفا کازمی سەرۆکی بە هاوەڵی وەزیری ناوخۆ و وەزیری بەرگری و فەرماندەی حەشدی شەعبی و چەند بەرپرسێکی باڵای ئەمنی گەیشتە شاری بەسەر بۆ بەدەنگەوەچوونی خۆپیشاندانەکان.
 
 
لەچەند رۆژی رابردوودا ئەو شارە بارگرژی زۆری بەخۆوە بینی و تا ئێستا بەردەوامەو چەند چالاکوانێکی کۆمەڵگای مەدەنی تیرۆرکراون.

 


PM:10:30:22/08/2020