لە رانییە خۆپیشاندان بەرەو بارگرژی سەرلەنوێ دەستیپێکردۆتەوەو بەرەو بارگرژی دەڕوات

دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٣ی ئاب جارێکی تر خۆپیشاندان گەنجانی رانییە دەستیپێکردۆتەوە.

 

بەپێت زانیارییەکانی سپی کاتژمێر شەشی ئێوارە سەرەتا زیاتر لە ٥٠ گەنج لەنزیک باخی گشتی کۆبوونەتەوەو ئاگریان کرۆدتەوەو هەوڵیان داوە خۆیان بگەیەننە بارەگای کۆمیتەی یەکێتی، بەلآم هێزە ئەمنییەکان پشتێنەیەکیان دروستکردووەو نەیانهێشتووە گەنجە خۆپیشاندەرەکان بچنە پێشەوە بەرە کۆمیتە.

 

دواتر خۆپیشاندانەکە پەرەی سەندووەو ژمارەیان زیادی کردووە بۆ ٣٠٠ گەنج و لە بەردەم ( بیتوێن مۆڵ ) کۆبونەتەوەو لەگەڵ هێزە ئەمنیەکان گرژی و شەڕە بەرد دروست بووە.

 

تا ئێستا گرژیەکە درێژەی هەیەو شەڕە بەرد لەنێوان هەردوو لا بەردەوامە.

 

شەوی رابردوو ژمارەیەک بینای حکومی لە پارێزگای هەڵەبجەو ئیدارەی گەرمیان لە شاری کەلار لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە سووتان و ژماریەک هاوڵاتی لە ئەنجامی پێکدادان برینداربوون.

 



PM:07:41:23/08/2020