بەپەلە.. نێچیرڤان: نەوتی هەرێم بۆ وێرانكردنی كوردستان بەكارهاتووە

‌نێچیرڤان بارزانی
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت "تائێستا نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ وێرانكردنی هەرێم بەكارهاتووە نەك بوژاندنەوە".
ئەمڕۆ كاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی نێچیرڤان بارزانی لە پەرلەمانی كوردستان وتارێكی پێشكەشكردو تێیدا باسی لە كێشەكانی نێوان هەرێم‌و بەغدا و ئە قەیرانە ئابووریەكرد كە هەرێمی كوردستانی تێكەوتووە.
لە وتارەكەیدا نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوەدا كە تائێستا نەوتی هەرێمی كوردستان لەژێر دەسەڵاتی حكومەتی هەرێمدا نەبووە، بەڵكو حكومەتی عێراق مامەڵەی پێوەكردووەو داهاتەكەشی بۆ پڕچەككردنی سوپای عێراق‌و وێرانكردنی هەرێمی كوردستان بەكارهاتووە نەك بوژاندنەوەو خزمەتكردنی.



AM:11:09:28/05/2014