نەسرەیەی ئەندامانی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی یەکێتی زیاد دەکرێت

یەکێتی بڕیار دەدات نەسریەی ئەندامانی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی حیزبەکەی بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد بکات.

 

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ماڵپەڕی ( سپی ) کەوتووە، یەکێتی بڕیاری داوە مانگانە هەر ئەندامێکی سەرکردایەتی بڕی ٢ ملیۆن دیناری وەک نەسریە بۆ بخرێتە سەر مووچەکەی کە مانگی ٣ ملیۆنە، بەمەش هەر ئەندامێکی سەرکردایەتی ماناگانە بڕی ٥ ملیۆن دینار وەردەگرێت.

 

بەپێی زانیاریەکان، نەسریەی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی لە ئەندامانی سەرکردایەتی زیاترەو، هاوسەرۆکانی یەکێتیش سەرپشکن لە خەرجکردنی بڕە پارە بۆ کاروبارە حیزبییەکان.

 

دەربارەی ئەو ئەندامانەی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی کە پەرلەمانتار و وەزیرن، یان خانەنشین، یان هەر پۆستێکی تریان لە حکومەتدا هەیە، ئەگەر پارەیەکەیان لەو بڕی حیزب کەمتربوو بۆیان تەواو دەکرێت، ئەگەر زیاریش بوو، مووچەیان پێ نادرێت.

 

لەلایەکی ترەوە لە کاتێکدا دوو مانگە مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان و خانەنشین بە لێبڕینی ٢١% دابەشدەکرێت، ئەمڕۆ لەکاتی دابەشکردنی مووچەی خانەنشینی پێشمەرگەدا، ئەو پێشمەرگە کۆنانەی کە پلەی عەمید و بەرزتر لە خزمەتی پێشمەرگایەتی نەپچڕاون، وەرگرتنی مووچەیان لە بانکەکانی خانشینی پێشمەرگە رەتکردەوەو چوونەتە فەرماندەیی پێشمەرگە تا مووچەکانیان بە تەواوی وەرگرن.

 

هەموو ئەمانە لە کاتێکدا روودەدات کە مووچەخۆرانی هەرێم لە ساڵی ٢٠٢٠ دا سێ مووچەیان وەرگرتووەو کە دوانیان بە لێبڕینی ٢١% مووچەکانیان بووە.



PM:11:21:23/08/2020