سەرۆکی پێشووی شارەوانی هەڵەبجە لە دوێنێوە لە ماڵەوە چۆتە دەرەوەو نەگەڕاوەتەوە

سەرۆکی پێشووی شارەوانی هەڵبجەی شەهید، خدر کەریم لە دوێنێوە لە ماڵەوە چۆتە دەرەوەو بێ سۆراغە.

 
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ماڵپەڕی " سپی " کەوتووە، خدر کەریم سەرۆکی شارەوانی پێشووی هەڵبجەی شەهید لە دوێنێوە لە هەڵبجە چۆتە درەوەو سۆراخی نییەو تەلەفونەکەی داخراوە.


بەپێی زانیارییەکانی " سپی " کەسوکاری سۆرخی دەکەن و لە هەوڵدان هەواڵێکی بزانن، بەڵام تا ئێستا هیچیان دەست نەکەوتووە.


دیار نەمانی ئەو کەسایەتییە، رۆژێک دوای ئەو بارگرژیە دێت کە هەڵبجەی شەهید بەخۆیەوە لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان بەخۆیەوە بینی و لە ئەنجامدا ژمارەیەک فەرمانگەی حوکمی سووتێنران لەوانە شارەوانی و بنکەی پۆلیسی هاتوچۆ و قائیمقامیەتی شارەکە.

 


PM:04:45:24/08/2020