بەهۆی ئەو باران و لافاوەوەی کە باکوری تورکیای گرتۆتەوە ٦ کەس گیانیان لەدەستداو گەڕان بەشوێن دەیاندا بەردەوامە.
ئاژانسی ئەنادۆل، رایگەیاند بەهۆی باران بارین و لافاو و لیتەوە بەدەیان شوێن لەشارو گوند و رێگاوبان زەرەری زۆریان بەرکەووتوەو خانووەکانیان کەوتۆتە ژێر لافاوەوە ماڵ و ئۆتۆمبیلەکانیان سەر ئاو کەوتوون.
باران و لافاوەکە کە دوێنێ یەک شەممە بوو، لە گرتە ڤیدیۆیەکاندا باران و لیتاوێکی زۆر دەبینرێت کە خانوو ئۆتۆمبیل رادەدات.
وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند کە خزمەتگوزاریەکان زۆریان بڕوان، بەڵام کارەبای چەند شوێنێکیان گەڕاندۆتەوە، هەروەها ١٣٣ هاوڵاتیان رزگار کردووە.