ئەمشەو دووشەممە ٢٤ی ئاب جارێکی تر خۆپیشاندانی هاوڵاتیان لە پارێزگای هەڵەبجە دەستیپێکردەوە.
بەپێی زانیارییەکان، کەمێک پێش ئێستا خۆپیشاندانی ژمارەیەکی بەرچاو لە خەڵکی ناحیەی دانیشتووانی سیروان دەستیپێکرد و خۆپیشاندەران جادەی سیروان کە دەکەوێتە باشوری شاری هەڵەبجە و چەند کلیمەترێک لێی دوورە ڕێگەکەیان داخست و هێزە ئەمنێکانی ئەو شارە لەهەوڵدان بڵاوە بەخۆپیشاندەران بکەن.
ئەمەش لە کاتێکدایە شەوی ٢٣ی ئەم مانگە ژمارەیەک بینای حکومی لە پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان لە شاری کەلار لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە سووتان و ژماریەک هاوڵاتی لە ئەنجامی پێکدادان برینداربوون.