محەمەدى حاجى مەحمود:
بەرپرسان شارەوانییەکانی هەڵەبجە و کەلار و چەمچەماڵ و قەڵادزێیان سوتاندووە تا دۆسییەى کارە نایاساییەکانیان نەمێنێت

سکرتێرى حزبى سۆسیالیستی کوردستان رایدەگەیەنێت" ژمارەیەك لە بەرپرسان خۆیان شارەوانییەکانی هەڵەبجە و کەلار و چەمچەماڵ و قەڵادزێیان سوتاندوە، چونکە کاری نایاساییان کردوە ویستویانە بەم جۆرە دۆسییەکان نەمێنێت". 

 

محەمەدى حاجى مەحمود، سکتێرى حزبى سۆسیالیستى دیموکراتى کوردستان لە بەرنامەى تاوتوێی ئێن ئاڕ تی دا رایگەیاند" بەبڕوای من، کۆمەڵێک بەرپرس لەماوەى چەند ساڵى رابردودا زەوییەکى زۆریان داگیرکردوە و ئێستاش ئەو شوێنانەیان سوتاندوە تاکو دۆسییەکانیان نەمێنێت".

 

باسى لەوەشکرد: ئەو بەرپرسانە خەڵکیان هانداوە ئەو کارە بکەن و رەنگە خەڵکانێکى دیکەش پێیانخۆشبوبێت کە شت بسوتێنن، ئەگەرنا حوکم لە دەستى شارەوانیدا نییە تاکو بڕیاربدات. 

محەمەدى حاجى مەحمود وتیشی" حزبەکان ناوێرن چاکسازی بکەن، چونکە بندیواریان نامێنێت و ئەمەش وا دەکات دەنگ نەهێنن لە هەڵبژاردنەکاندا". 

 


AM:12:10:25/08/2020