بەڕێوەبەری تەندروستی دهۆك:
ئێستا كاتی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی نییە
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی دهۆك ده‌ڵێت" گردبونه‌وه و خۆپیشاندانه‌كان كاریگه‌ری خراپییان هه‌بووه له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی توشبووان به كۆرۆنا، له‌به‌رئه‌وه ئێمه وه‌ك لایه‌نی ته‌ندروستی داوا له‌هه‌موو هێزه سیاسیه‌كان ده‌كه‌ین كه خه‌ڵكی ناڕازیین و خه‌ڵكی ترن و حه‌زیان لێیه دژ به‌حكومه‌ت خۆپیشاندان و كۆبونه‌وانه بكه‌ن، ئێستا كاتی ئه‌وه نییه، ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه كه هه‌موومان یه‌ك ده‌ست بین تاله‌و قه‌یرانه‌ی ته‌ندروستی ده‌ربازبین و ئه‌و ڕێژه‌ی تووشبووی نه‌خۆشیه كه‌م بكه‌ینه‌وه".
د.نزار عیسمه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی دهۆك بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند" دیاره له هه‌موو عێراق و كوردستان و دهۆكیش نه‌خۆشی كۆرۆنا له ته‌شه‌نه‌دایه و زۆر زۆر زیاد ده‌كات وا دیاره ئێستا له دهۆك حاڵه‌تی زۆر هه‌یه ئه‌وه‌ی تا ئێستا ده‌ستنیشانكراوه (3131 )كه‌س بوون، زیاتر له 80 هه‌زار پشكنینینمان كردوون به‌داخه‌وه 26 كه‌سیان گیانیان له‌ده‌ستداوه، 942 كه‌س به‌ته‌واوی چاكبونه‌ته‌وه، دۆخه‌كه به‌و شێوه‌یه‌یه به‌ژماره، به‌ڵام هێشتا حاڵه‌تی زۆر هه‌یه كه‌ده‌ستنیشان نه‌كراوه یان حاڵه‌تی شاراوه هه‌یه له‌ناو شاره‌كه هۆكاره‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كه له‌دهۆك، وه‌كو سروشتی ئه‌و په‌تایه به‌و شێوه‌یه دێت كه چه‌ند حاڵه‌ت ده‌گرێت و دواتر زوو ته‌شه‌نه ده‌كات، زۆر هاتوچۆی خه‌ڵك له‌نێوان پارێزگای دهۆك و پارێزگاكانی تری هه‌رێمی كوردستان و عێراق هۆكارێكی سه‌ره‌كی بووه، دووه‌م پێش جه‌ژنی قوربان زۆر خه‌ڵك پابه‌ندنه‌بوون ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان زۆر له‌جێگه‌ی قه‌ڕه‌باڵغی و هاتوچۆ هه‌بوو له‌نێوان خۆیان بۆنه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاینیان زیندوو كرده‌وه، ئه‌وه وایكرد زووتر نه‌خۆشیه‌كه ته‌شه‌نه بكات".
د.نزار عیسمه‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد" به‌ڕاستی وا ده‌بینیین ئێستا ستراتیژیه‌تی حكومه‌ت ئه‌وه بێت ئاسانكاری بۆ خه‌ڵك بكات به‌ڵام له‌هه‌مانكاتیشدا داوا له‌خه‌ڵك ده‌كات زیاتر پابه‌ندبن ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆرینه‌ی خه‌ڵك پابه‌ندنین، هاتوچۆی زۆریان له‌نێوان خۆیاندا هه‌یه، زۆرجار خه‌ڵك خۆی كه‌ره‌نتین ناكات له‌ماڵه‌وه كه‌نه‌خۆشن یان نیشانه‌یان هه‌یه یان پابه‌ندنین به‌و ڕێكاره‌ی كه ئێمه پێیان ده‌ده‌ین بۆ نمونه یه‌ك نه‌خۆش په‌یوه‌ندی هه‌بێت پێییان ده‌ڵێین خۆیان له‌ماڵی خۆیان كه‌ره‌نتین بكه‌ن، به‌ڵام خۆیان كه‌ره‌نتین ناكه‌ن و هه‌رده‌رده‌چن و تێكه‌ڵاویی خه‌ڵكی تر ده‌بن ئه‌و ئاسانكارییه به‌و شێوه‌یه زۆر كێشه‌ی تر بۆ ته‌ندروستی دروست ده‌كات ئه‌وه‌ش خه‌ڵك زۆر تووش ده‌بێت كه خه‌ڵكیش زۆر تووشبوو ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی كه پێویستیان به‌نه‌خۆشخانه هه‌یه زیاد ده‌بن و ئه‌وانه‌ی حاڵه‌تییان سه‌خته ئه‌وانیش زیادنه‌بن، ئه‌و كاته ئێمه جێگه‌مان نامێنێت له نه‌خۆشخانه. به‌دڵنیاییه‌وه له چاودێری چڕ جێگه‌ی هه‌موو كه‌سێك نابێته‌وه كه‌پێویستیان به‌ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد هه‌یه".
ده‌رباره‌ی دۆخی نه‌خۆشخانه‌كانی شاری دهۆك د.نزار عیسمه‌ت وتی" ئێستا ئێمه ناچاربووین نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی 500 قه‌ره‌وێڵه‌ی هه‌یه، كه‌نه‌خۆشخانه‌یه‌كی گشتییه بگۆڕین به‌نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت به‌كۆرۆنا چونكه جێگه له نه‌خۆشخانه‌ی تر نه‌ماوه له‌ناو سه‌نته‌ری پارێزگای دهۆك، ئێمه به‌رده‌وام گرفتمان بۆ دروست ده‌بێت چونكه ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه دیزایین نه‌كراوه بۆ نه‌خۆشی كۆرۆنا كه 24 كاتژمێر، وه حه‌وت ڕۆژ له هه‌فته‌یه‌كدا به‌رده‌وام ئۆكسجین به‌نه‌خۆش بدرێت له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه زۆرجار كێشه‌ی ئۆكسجین-مان بۆ دروست ده‌بێت، زۆرجار كێشه هه‌یه. كارگه‌مان زیاد كردووه ، ئێستا 2 كارگه‌ی ترمان زیاد كردووه ، په‌نا بۆ ئۆكسجینی تر ده‌به‌ین كه بتڵی ئۆكسجین زیاد ده‌كه‌ین ئه‌وه قورسایی زیاتر بووه له‌سه‌ر نه‌خۆشخانه له‌سه‌ر كارمه‌ندی پزیشكی هه‌روه‌ها كه‌نه‌خۆش زۆر هاتوچۆ ده‌كات له‌نێوان نه‌خۆشخانه و چوونه لای دكتۆره‌كان، زۆر كارمه‌ندی ئێمه‌ش تووشی كۆرۆنا بوون".
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی دهۆك ئه‌وه‌شی ڕونكرده‌وه: بێگومان ئێستا له‌ناو نه‌خۆشخانه‌كاندا شوێن ماوه به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه زیاد ببێت، له‌وانه‌یه شوێنی تازه دروست بكه‌ین، نه‌خۆشخانه‌ی تازه ده‌ستنیشان بكه‌ین ئێستا ئێمه له پلانی (B) دا ین، نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت به كۆرۆنا پڕبووه، نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تری گه‌وره‌مان ده‌ست نیشان كردووه وه خه‌ریكی دیراسه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ترین له زاخۆ‌و له ئاكرێ به‌ڵام له هه‌مان كاتیش‌دا بیر له‌نه‌خۆشخانه‌ی تر ده‌كه‌ینه‌وه، بیر له‌وه ده‌كه‌ینه‌وه كه كه‌مته‌رخه‌می له‌گه‌ڵ ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی تری شه‌كره و‌دڵ و نه‌خۆشی درێژخایه‌ن نه‌كه‌ین و چاره‌سه‌ری ئه‌وانیش به‌دروستی بكه‌ین.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی دهۆك ڕاشیگەیاند" ئێمه وه‌ك ته‌ندروستی داوامان كردبوو ئه‌گه‌ر بكرێت قه‌ده‌غه‌یه‌كی دروست ڕابگه‌یه‌نین ئه‌گه‌رنا ده‌بێت خه‌ڵك ناچار بێت كه هه‌موویان پابه‌ندبن به‌ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان".
" ئه‌و قه‌ده‌غه گشتیه‌ی ئێمه پێشتر داوامان كردبوو كه كه‌متر نه‌بێت له 2 هه‌فته و باشتره یه‌ك مانگ بێت بۆئه‌وه‌ی ئه‌و ڕێژه‌یه بێته خواره‌وه له‌به‌ر ئه‌وه ئێستا ئه‌سته‌مه ئه‌و شته چونكه خه‌ڵك باری گوزه‌رانی زۆرناجێگیره و هه‌موویان پێویستیان به ئیشه وه پێویسته بچنه‌ده‌ره‌وه."د.نزار عیسمه‌ت وای وت"
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی دهۆك ئاماژه‌ی به‌كاریگه‌ری خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگای دهۆك كرد له‌سه‌ر زیادبوونی ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له‌وڕوه‌وه ده‌ڵێت" به‌ڕاستی ئه‌و خۆپیشاندان و كۆبونه‌وانه كاریگه‌ری خراپیان هه‌بوو هه‌ر كۆبوونه‌وه‌یه‌كی خه‌ڵك له جێگایه‌ك به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت ، ئه‌وا نه‌خۆشی زیاتر ته‌شه‌نه ده‌كات له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه وه‌كو ته‌ندروستی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ هیچ كۆبوونه‌وه و خۆپیشاندانێك نیین له‌مكاته‌دا چونكه له‌مكاته‌دا نه‌خۆشی له زیادبوونه و گه‌یشتۆته ئاستێك ئه‌گه‌ر خه‌ڵك پابه‌ند نه‌بێت نا‌توانیین ئه‌و ڕێژه‌یه بهێنینه خواره‌وه له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه وه‌ك لایه‌نی ته‌ندروستی داوا له‌هه‌موو هێزه سیاسیه‌كان ده‌كه‌ین كه خه‌ڵكی ناڕازیین و خه‌ڵكی ترن و حه‌زیان لێیه دژ به‌حكومه‌ت خۆپیشاندان و كۆبونه‌وانه بكه‌ن، ئێستا كاتی ئه‌وه نییه، ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه كه هه‌موومان یه‌ك ده‌ست بین تاله‌و قه‌یرانه‌ی ته‌ندروستی ده‌ربازبین و ئه‌و ڕێژه‌ی تووشبووی نه‌خۆشیه كه‌م بكه‌ینه‌وه."
د.نزار عیسمه‌ت دەشڵێت" بێگومان ئه‌و خۆپیشاندانانه كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی توشبووانی كۆرۆنا هه‌بووه ، هه‌ر جارێك خۆپیشاندانێك ده‌كرێت یان هه‌رجارێك بۆنه ئاینیه‌كان ده‌كرێت یان بۆنه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان چ بانگهێشت بێت جه‌ژن بێت ، هه‌ر شتێكی تر به‌و شێوه‌یه بێت خه‌ڵك زۆر تێكه‌وڵاوده‌بن و كۆده‌بنه‌وه پابه‌ندنابن به ڕێنماییه ته‌ندروستیه‌كان بێگومان زیاتر ژماره‌ی تووشبووان ته‌شه‌نه ده‌كات".
PM:01:40:25/08/2020