تورکیا خانەسۆر دەکاتە ئامانج‌و یەکینەکانی شەنگال راگەیاندنێک بڵاودەکەنەوە

ئەمشەو فڕۆکەکانی تورکیا گوندی " بەهراڤایان " لە خانەسۆرێی سەر بەشنگال کردە ئامانج، یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگالیش راگەیاندنێکیان بڵاوکردەوە.


هەرچەندە تا ئێستا زیانەکان و ئامانجی بۆردومانی تورکیا نەزانراوە، بەلآم یەكینەكانی بەرخۆدانی شنگال رایدەگەیەنێت " ئەمشەو هێزەكانیان لەلایەن فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی توركیاوە كراونەتە ئامانج".


یەبەشە رایگەیاند "وەك زانراوە پێشتر چەند جارێك لە رێی بەكارهێنانی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە هێرشی ئەنجامداوە و بەم دواییەش جموجوڵەكانی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكان بێ وەستان بەردەوام بوون."



بێ ئەوەی زانیاری زیاتر دەربارەی زیانەكانی ئاشكرا بكات، یەبەشە ئەوەشی خستەڕوو كە ئەمشەویش فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی توركیا هێرشیانكردوە.


یەكینەكانی بەرخۆدانی شنگال راشیگەیاند دواتر زانیاری فراوان دەربارەی جموجوڵەكانی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی توركیا بڵاودەكەنەوە.
 


PM:11:57:25/08/2020