قائیمقامی سەیدسادق هۆشداری دەدات بە حکومەتی هەرێم

بەهۆی کەمی و خراپی خزمەتگوزاریەکانەو خراپی دۆخی ئابوریەوە، قائیمقامی سەیدسادق حکومەتی هەرێم لە تورەیی خەڵک ئاگادار دەکاتەوە.


دیاری رەفیق قائیمقامی سەید سادق ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٦ی ئاب لە رێگای نامەیەکەوە کە ئاراستەی پارێزگاری سلێمانی کردووە هۆشداری لەسەر تووڕەیی خەڵکی شارەکە لەبەرکەمی خزمەتگوزارییەکان دەدات بە حکومەت و  چەند داواکارییەکیشی خستۆتەڕو.

 

 لەو نامەیەدا کە کۆپیەکی لە خوارەوەیە، قائیمقامی ئەو شارۆچکەیە داوای یەک ملیار دیناری موازەنەی ساڵی 2019-ی بۆ شارەکە کردوە کە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە بڕیاری لەسەردراوە.

 
هەروەها لە نامەکەدا داوا دەکات بە خەرجکردنی سولفەی ئەو کۆمپانیایانەی کاری قیرتاو و کۆنکرێتی شارەکەیان کردوە و لەساڵی 2014-ەوە بەبیانوی قەیرانی دارایی پرۆژەکانیان راگیراوە.


 دیاری رەفیق داوا لە پارێزگاری سلێمانی دەکات لە رێگای شارەوانییەکانی سلێمانیەوە کاری چەوڕێژکردنی کۆڵانەکان پێش هاتنی وەرزی بارانبارین ئەنجام بدرێت.

 


PM:09:49:26/08/2020