سیخورێکی داعش دەستگیرکرا زانیاری لەسەر پێشمەرگە کۆکردۆتەوە



لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی ناوخۆ ئاماژە بۆ ئەوە دەکرێت لە ناحیەی ریاز هێزە ئەمنییەکان کەسێکیان دەستگیرکردووە زانیاری لەسەر جموجۆڵەكانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكانی دیكەی عێراق داوەتە چەكدارانی داعش.


ئەمڕۆ پێنج شەممە لە راگەیەندراوێكی وەزارەتی ناوخۆی عێراق دا ئاشکرای دەکات لە ناحیەی ریازی سەر بە پارێزگای كەركوك توانیویانە یەكێك لە سیخوڕەكانی داعش دەسگیربكەن، سیخوڕی بەسەر پێشمەرگەوە کردووە.



لەر اگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتە ڕوو کە لە لێكۆڵینەوەکاندا ئەو تۆمەتبارە دانی بەپێدانی زانیاری لەسەر جموجۆڵەكانی هێزە ئەمنییەكانی عێراق و هێزەكانی پێشمەرگە کۆکردۆتەوەو ئاراستەی سەرکردەکانی داعشی کردووە.
 


PM:12:47:27/08/2020