نوێنه‌رایه‌تی خۆپیشانده‌رانی ناڕازی له رانیه په‌یامێك ئاڕاسته‌ی هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی و تیمی ئه‌و حزبه له حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كات و داوایان لێده‌كات به زوویی ئه‌و ٥٠ چالاكه‌یان بۆ ئازاد بكه‌ن، كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاساییشه‌وه ده‌ستگیركراون.
نوێنەرایەتی خۆپیشاندەرانی ناڕازی لە ڕانیە و دەرووبەری لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویکردەوە، ئێمە وەك نوێنەرایەتی خۆپیشاندەرانی ناڕازی كەلە لایەن ئاسایشی یەكێتییەوە نزیكەی ٥٠ كەسمان دەستگیركراوە بەبێ فەرمانی دادگا، لەكاتێكدا دانیشوانی سنووری پارێزگای سلێمانی شانازییان دەكرد بە هەبوونی هەوایەكی ئازادی، بەڵام ئەو هەوایەش خەریكە قەتیس دەكرێت.
ئاشكراشیدەكات: ئێمە بەم بەیاننامەیە ماوەی ٧٢ كاتژمێر مۆڵەت دەدەینە سەركردایەتی و مەكتەبی سیاسی یەكێتی و ئیدارە و ئاسایشی راپەڕین كە بەبێ مەرج دەستگیركراوەكانمان ئازاد بكات.
دەقی ڕاگەیەنراوەكە: