ئهمڕۆ پێنجشەممە ماتۆڕسکیلێکى بۆمبڕێژکراو لە رۆژئاوای سەرێ کانی تەقییەوە و كوژراو و برینداری لێكەوتەوە.
ئاژانسی سانای سهر به رژێمی ئهسهد رایگەیاند" تەقینەوەیەک لە ڕێگەی ماتۆڕسكیلێكی بۆمبڕێژكراوەوە لە ناو بازاڕی شاری سەرێ کانی و لە نزیك فلكەی (بەرید) ڕوویدا".
لە تەقینەوەكەدا لانیكەم دوو كەس كوژراون و زیاتر لە ١٠ كەسیش بریندار بوون كە برینی هەندێكیان سەختە.
شارۆچکەی سەرێ کانی دەکەوێتە سەر سنوری رۆژئاوای کوردستان و تورکیا " باکوری کوردستان"، لە سەرەتایی هێرشەکانی تورکیاوە تاوەکو ئێستا بۆردومان و تۆپبارانکردنی ئەو شارۆچکە سنورییە بەردەوامە.