لە ڕۆژئاوای کوردستان ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا گەیشتە ٥٢٧ حاڵەت

حاڵەتێکی نوێی مردن و ١٩ تووشبووی تری كۆرۆنا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا تۆمارکرا. 

د. جوان مستەفا، ھاوسەرۆکی دەستە تەندروستی لە بەرێوەبەرایەتی خۆسەر لە باکورو رۆژھەڵاتی سوریا راگەیاند" ١٩ توشبووی نوێی کۆرۆنا لە باکورو خۆرھەڵاتی سوریا تۆمارکران،  كەسێکی دیكەش گیانیان لەدەستداوە". 
 
ھاوسەرۆکی دەستە تەندروستی لە بەرێوەبەرایەتی خۆسەر لە باکورو رۆژھەڵاتی سوریا ئاشکراشیکرد: بەگشتی لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا ٥٢٧ کەس تووشی نەخۆشی و پەتای کۆرۆنا بوون و ٣٤ کەسیش بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە گیانیان لە دەستداوە، ٨٨ توشبووی کۆرۆناش چاکبونەتەوە. 

PM:12:56:29/08/2020