هەپەگە: ئۆتۆمبێلێكی سوپای توركیا تێكشكێنرا

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە)، ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند" لە ناوچەی گەڤەڕی جۆلەمیرگ بە چالاکیەک ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی سوپای تورکیایان تێکشکاند". 

ئەمڕۆ ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لە بارەی زنجیرە چالاکییەکانی گەریلاوە ڕاگەیەندراێکی بڵاو کردەوە و ڕایدەگەیەنێت" هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید باگەر و شەهید ڕۆنیادا ٢٥ی ئاب کاتژمێر ١٠:٣٠ لەدژی ئۆتۆمبێڵێکی زرێپۆشی سوپای داگیرکەری تورک لە دەڤەریشەهید کارکەر و شەهید غەفۆری ناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگ بوو چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا بە بەهێزی لە داگیرکەران درا و ئۆتۆمبێڵەکە بە تەواوی تێکشکێنرا. ژمارەی کوژرا و بریندارەکانی دوژمن نەزانرا".
 
لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئەوەش خراوەتە ڕوو: ئەو چالاکیە بۆ یادکردنەوەی هەردوو فەرماندەی عێراق ئەنجامدراون کە لەگەڵ فەرماندە عەگید كارزاندا شەهیدد بوون.

هێرشی فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری تورک بۆسەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بەردەوامە. لەو چوارچێوەیەدا:

٢٨ئ ئاب کاتژمێر لەنێوان ١٥:٠٠  و ١٥:٤٠ دا فڕۆکە جەنگیەکان دەڤەری گوندی فلەهای هەرێمی زاپیان بۆردومان کرد.

٢٧ی ئاب کاتژمیر ١٤:٣٠ فڕۆکەکان دەڤەری قەبری زاهێری هەرێمی خواکورکیان بۆردومان کرد.

هیچ زیانێک بەر هاوڕێکانمان نەکەوتووە.


PM:06:37:29/08/2020