سەرەکی
هەواڵ
کوردستانی
عیراقی
جیهانی
وەرزش
راپۆرت
چاوپێکەوتن
بەرنامەکانی تیڤی
گفتوگۆی سپی
فۆکەس
کوولتور
ئەستێرەکان
کەشوهەوا
وتار
سایتەکان
هەمەرەنگ
دۆکۆمێنت
تەندروستی
LIFESTYLE
کولتوور
گەلەری
کلیپ
ڤیدیۆ
گۆڤار
" تا ئێستا دەستگیرکراوەکانی خۆپیشاندانەکەی رانییە ئازاد نەکراون "
نزیکەی پێنج رۆژە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە رانییە نزیکەی ٥٠ گەنج دەستگیرکراون، بەڵام وا چەند رۆژ تێدەپەڕێت هێشتا ئازاد نەکراون.
لە درێژەی ئەو خۆپیشاندانانەی هەفتەی رابردوو لە زۆرێک لە شارو شارۆچکەکانی هەرێم روویدا، رانییە یەکێک بوو لەو شارانەی خۆپیشاندان تیایدا بەردەوام بوو، تا ناوەڕاستی هەفتەی رابردووە هێزە ئەمنییەکان نزیکەی ٥٠ خۆپیشاندەریان دەستگیرکرد، هاوشێوەی دەستگیرکردنی دەیان رۆژنامەوان و چالاکوان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە زاخۆ و دهۆک دەستگیرکراون.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ماڵپەڕی " سپی " کەوتوون هەندێک لەو دەستگیرکراوانە چەند رۆژێکە گواسترابوونەوە سلێمانی، ئەمڕۆ هەندێک لە سلێمانی گلداوەتەوەو ژمارەیەکیان بە دەستگیرکراوی گەڕاندۆتەوە شاری رانیەو تا ئێستا لەوی زیندانین.
ماوەیەکە رۆژانە بەهۆی خراپی دۆخی دارایی و نەبوونی هەلی کارو دواکەوتنی مووچەو لێبڕینییەوە شارەکانی هەرێم خۆپیشاندانی گەورە گەورەی بەخۆوە بینی. لەناوچەکانی ژێر هەژموونی پارتی لە دهۆک و هەولێر هێزە ئەمنییەکان پێش درووستبوونی خۆپیشاندانەکان دەستیان کرد بە دەستگیرکردنی خەڵکە ناڕازییەکە، لە شاری رانییەش دوای چەند رۆژێک لەخۆپیشاندان، هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە کە لەژێر هەژموونی یەکێتیدان، نزیکەی ٥٠ گەنجیان چەند رۆژە دەستگیرکردووە.
PM:08:07:29/08/2020
رانییە
خۆپیشاندان
دەستگیرکردن
هەولێر.. هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی سەبەتە خۆراکی مانگی رەمەزان دەکرێت
بەوێنە.. چەند هونەرمەندێک لە رۆژی جلی کوردیدا بەمشێوەیە دەردەکەون
گورزێکی کاریگەر چاوەڕوانی پێرێز دەکات
ئەستێرەکان
وێنە.. نوێترین دەرکەوتنی غەزەل مستەفا لە چەند وێنەیەکی جیاوازدا
وێنە.. شاعیر و پێشکەشکارێکی کورد لە لایەن هێزێکی ئەمنییەوە دەستگیرکرا
وێنە.. دوو خانمە هونەرمەندی دیاری کورد پێکەوە دەرکەوتن
فەرامەرز ئەسڵانی گۆرانیبێژ و هونەرمەرندی ناسراوی ئێران کۆچی دوایی کرد
لە قەزای زاخۆ هونەرمەندێک کۆچی دوایی کرد
Spee Media