بەرپرسێكی باڵای پۆلیس لەهەرێم بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا

ئەمشەو بەڕێوەبەری كارگێڕیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەرێم، عەقید زەید عوسمان بە کۆرۆنا گیانی لە دەستدا.

ئەمشەو ٣٠ ئاب بەڕێوەبەری كارگێڕیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەرێم، عەقید زەید عوسمان بە کۆرۆنا گیانی لە دەستدا.

ناوبراو چەند رۆژێکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووەو ئەمشەو لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

 

بەپێی دوا ئاماری وەزارەتی تەندروستی هەرێم ژمارەی ووشبوون ٢٧٦٢١ (١١٤٩٣ هەولێر، ١١٦٢٤ سلێمانی، ٣٦٥٣ دهۆك، ٨٥١ هەڵەبجە)، چاكبوون ١٧٣٨٦ (٧٢٠٨ هەولێر، ٧٩٥٩ سلێمانی، ١٤٤٥ دهۆك، ٧٧٤ هەڵەبجە)، لەژێر چارەسەر ٩٢٠٣ (٣٩٠٠ هەولێر، ٣٠٧٩ سلێمانی، ٢١٦٤ دهۆك، ٦٠ هەڵەبجە)، 
مردن ١٠٣٢ (٣٨٥ هەولێر، ٥٨٦ سلێمانی، ٤٤ دهۆك ، ١٧ هەڵەبجە).

 


AM:01:09:30/08/2020