درەنگانی شەوی ڕابردوو فڕۆكه جهنگییهكانی توركیا بۆردومانی سنوورەکانی سیدهكانیان کرد.
بەپێی زانیارییەکان، کاتژمێر ١:٠٠ی شەوی ڕابردوو فڕۆكە جەنگییەكانی سووپای توركیا دەستیان كرد بە بۆردوومانكردنی چیای زراران و گەرووی كایەڕەشك لە سنوری سیدەكان، کە ئەمەش ترس و دڵەڕاوکێی لای دانیشتوانی ئەو شوێنە دروستكردووە.
تاكو ئێستا لەبارەی زیانە گیانی و مادییەكانی بۆردوومانەكەوە زانیاری ورد لەبەردەست نییە.
سیدەکان شارۆچکەیەکی سەر بە قەزای سۆرانە و دەکەوێتە دووری ١٤٤ کیلۆمەتری بەشی باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری هەولێر.