دوای ١١ رۆژ لەدەستگیرکردنی پەیامنێری زاخۆی NRT ئازاد کرا

پەیامنێری کەناڵی NRT لە زاخۆ ( ئەحمەد زاخۆیی ) دوای ١١ رۆژ لە دەستگیرکردنی ئەمڕۆ ٣٠ ی ئاب ئازاد کرا.

 

لە خۆپیشاندانەکەی شاری زاخۆ کە شەوی ٢٠ ی ئاب کە لە کێشەیەکی هاتوچۆی بارهەڵگرانەوە لەنێوان هەرێم و تورکیا دروستبوو، دواتر وەرچەرخا بۆ خۆپیشاندانێکی گەورەو شارەکەی گرتەوە، لەو شەوەو رۆژانی داهاتوو هێزە ئەمنییەکانی ئەو پارێزگایە بە دەیان کەسیان دەستگیرکرد، ئەمڕۆ ئەو رۆژنامەنووسە ئازاد کراو هێشتا زۆرێک لە دەستگیرکراوەکان لە زینداندا ماون.

 

بەهۆی نەبوونی کار و کەمی خزمەتگوزاری و ناعەدالەتی و بڕین و دواکەوتنی مووچەوە، مانگی ئابی ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستاندا چەندان خۆپیشاندانی گەورە گەورە درووستبوون و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە سەرەتا لە بادینان و دواتر لە دەڤەری راپەڕین بەدەیان چالاکوان و رۆژنامەنووس دەستگیرکران.



PM:03:28:30/08/2020