مەلا بەختیار لەیادی سەکردەیەکی یەکێتیدا: سەردەمی شاخ سەردەمی رەوشت بەرزی بوو، ئێستا بێ رەوشتی‌و تاڵانییە

مەلا بەختیار ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی لە یادی ٣٢ ساڵەی شەهیدبوونی ئازاد هەورامیدا بەگرنگی و رێزەوە دەڕوانێتەوە ئەو شەهیدەو خەباتی ئەو دەمە، رەخنەی توندیش لە دۆخی ئێستای حیزبەکەی و بەدەرەوشتی و پیلان و تاڵانکردنی نەوت دەگرێت و دەڵێت" جاران یەکێتی لە کەرکوک بەس تۆی هەبوویت ئێستا ٣٤ سەرکردایەتی هەیە کەچی خەم دایگرتووین".


لە نووسینێک بۆ یادی ٣٢ ساڵەی شەهیدبوونی سەرکردەی یەکێتی ئازاد هەورامی، مەلا بەختیار بەناونیشانی " خەمڕێژی لە ساڵڕۆژی ئازاد هەورامیدا" وتارێکی نووسیووەو رەخنە لە دۆخی ئێستای یەکێتی و کوردستان دەگرێت.

 
لەو نووسینەدا مەلا بەختیار دەڵێت " كە بیر لە ئازاد دەكەمەوە.. رەوشتە سیاسییە بەرزەكەی.. بێڕەوشتی سیاسەتی ئێستام لێدەكەنە.. دۆزەخی نائومێدی".

 

هەروەها نووسیوویەتی "كە بیر لە یٔازاد دەكەمەوە.. ژیرییەكەی و دوربینیەكەی و رقە پیرۆزەكەی.. لە بەرامبەر پیلان گێڕان، بەردەوام رام دەچڵەكێنن.. كە بیر لە یٔازاد دەكەمەوە.. رەخنە راشكاوەكانی.. دەمامكە سواوەكانی یٔێستام لێدەكەنە.. سیما دزێوەكانی پاوانخوازی".

 

 
مەلا بەختیار دەشڵێت" ئازاد..ئاخر تۆ نازانی.. كەركوك.. چۆن كرایە دۆزەخی دڵسۆزان؟!ئاخ و داخ نازانی.. پۆل پۆل تەعریبی نوێ‌ لە كەركوك بەلای پەیكەری پێشمەرگەی شارەكەدا دێننەوەو هێزە سیاسیەكانیش.. چاوەڕێی قەدەری تری خراپتر دەكەن!

 

 
ئازاد گیان!كورد سەد ساڵ بۆ نەوتی كەركوك قوربانی داوە، یٔێستا بەشێكی نەوتەكە هەر كورد تاڵانی دەكات!".

 

مەلا بەختیار لەبارەی کەرکوکەوە شتی زیاتر دەڵێت" ئازاد گیان!

 

 
جاران.. تاقە سەركردەیەكی كەركوكی بووی و هەموو كەركوك. ئومێدیان پێت بوو.. كەچی یٔێستا زیاتر لە (34) سەركردەی كەركوكمان هەیەو كەركوكیەكان.. رۆژانە.. خەم دایگرتون"




PM:04:40:30/08/2020