میدیاکانی ئەرجەنتین ئەمڕۆ بڵاویان کردەوە لە کاتی مەشقوو ڕاهێنانەکانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بۆ مۆندیالی ٢٠١٤ لە بۆینس ئایرسی پایتەخت لیژنەیەک لە یەکێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی کە شەش پزیشک بوون ، گەیشتوونەتە شووێنی مەشقوو راهێنانەکەنی ئەو هەڵبژاردەیەو پشکنینی مادەی وزەبەخش بۆ چەند یاریزانێک کردووە کە یەکێک لەو یاریزانە لیۆنێل میسیە .
هەڵبژاردەی ئەرجەنتین یەکێکە لە هەڵبژاردە پاڵێوراوەکان بۆ بە دەست هێنانی مۆندیالی ٢٠١٤ ی بەرازیل و دەیەویت بۆ سێیەم جار لە مێژوویدا ئەو نازناوە بباتەوە کە لە ساڵی ١٩٩٠ وە نەگەیشتۆتە چوارگۆشەی زێڕین.
شاهۆ فایق