خۆپیشاندەرانی راپەڕین: هەر بەرپرسێکی یەکێتی بێتە راپەڕین بەهێلكەی پیس‌و تەماتەی ڕزیو پێشوازییان لێدەكەین

نوێنەرایەتی خۆپیشاندەران و ناڕازییانی ئیدارەی ڕاپەڕین دوای تێپەربوونی ٧٢ کاتژمێر بەسەر ئەو مۆڵەتەی دابوویان بە بەپرسانی یەکێتی، ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە بەرپرسانی یەکێتی بەدەنگیانەوە نەچوون و ئاگاداری سەرکردەکانی ئەو حیزبە دەکەنەوە " هەر بەرپرسێکی یەکێتی بێتە راپەڕین بەهێلكەی پیس‌و تەماتەی ڕزیو  پێشوازییان لێدەكەین".

 
 لە بەیاننامەیەکدا بۆ رای گشتی کە دانەیەکی بۆ " سپی " نێردراوەو بەناونیشانی " ٧٢ كاتژمێرە كۆتایی هات" نوێنەرایەتی خۆپیشاندەران و ناڕازییانی ئیدارەی ڕاپەڕین دەڵێن" لەبەیاننامەی ژمارە)1)داوای جێبەجێكردنی چواردەخاڵمان كرد لەبەیاننامەی  ژمارە)2)وێڕای جەختكردنەوەی لەبەیاننامەی یەكەم داوای پەلەكردمنان كردبوو بۆ جێبەجێكردنی داواكاریەكامنان بەڵام یەكێتی نیشتیمانی كوردستان وەڵامی داواكانی نەداینەوە لەبەرئەوە ئەجمارە ڕووی داوامان ئاڕاستەی نێچریڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان و فراكسیۆنی زەرد سەرجەم وەزیرەكانی پارتی دمیوكراتی كوردستان دەكەین بێن بەدەم داواكارییەكانی خەڵكی ئیدارەی ڕاپەڕین چونكە یەكێتی و گۆڕان و لایەنەكانی تر جگە لە یاری كردن بەهەستی دانیشتوانی ئەم سنورە هیچ كارێكیان نەكردووە كە شایستەبێت بەخزمەت و خەبات و بەرخودانی خەڵكی ئەم سنورە".


هەروەها نوێنەرای خەڵکی ئەو دەڤەرە داوادەکەن پەلە بكەن لە سەردانی كردنی ئەو سنورە و لێكۆڵینەوە لەكەم وكوڕییەكانی و خەرجكردنی بودجەی تایبەت بۆ نەهێشتنی كەم و كوڕی كەرتی تەندروستی و پەروەردە و كردنەوەی چەند پڕۆژەیەكی وەبەرهێنان بۆ نەهێشتنی بێكاری.

 
نوێنەرانی خۆپیشاندەرانی ئیدارەی راپەڕین هۆشداری دەدەن بە سەرکردەکانی یەکێتی و دەڵێن "لێرەوە بە بەرپرسە باڵاكانی یەكێتی دەڵێنی سەردانی سنوری ڕاپەڕین نەكەن، چونكە بەهێلكەی پیس و تەماتەی ڕزیو بەردبارانكردن پێشوازییان لێدەكەین، چاوەڕوانی وەڵامی پارتی دمیوكراتی كوردستانین".

 
ئەو بەیانە کۆپی ئاراستەی، نێچریڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی كوردستان، هێمن هەورانی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، فراكسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی كوردستان، سەرجەم وەزیرەكانی پارتی لەحكومەتی هەرێم، مەكتەبی سیاسیی پارتی دمیوكراتی كوردستان، کراوە.


لەبەیاننامەکەدا هیچ ئاماژەیەک بۆ چارەنووسی ئەو خۆپیشاندەرە گیراوانە نەکراوە کە ناوەڕاستی هەفتەی رابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکران.

 


AM:10:40:31/08/2020