بێ ئاگادار کردنەوە فیفا پشکنینی بۆ کردن



میدیاکانی ئەرجەنتین ئەمڕۆ بڵاویان کردەوە لە کاتی مەشقوو ڕاهێنانەکانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین  بۆ مۆندیالی ٢٠١٤ لە بۆینس ئایرسی پایتەخت لیژنەیەک لە یەکێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی کە شەش پزیشک بوون ، گەیشتوونەتە شووێنی مەشقوو راهێنانەکەنی ئەو هەڵبژاردەیەو پشکنینی مادەی وزەبەخش بۆ چەند یاریزانێک کردووە کە یەکێک لەو یاریزانە لیۆنێل میسیە .

هەڵبژاردەی ئەرجەنتین یەکێکە لە هەڵبژاردە پاڵێوراوەکان بۆ بە دەست هێنانی مۆندیالی ٢٠١٤ ی بەرازیل و دەیەویت بۆ سێیەم جار لە مێژوویدا ئەو نازناوە بباتەوە کە لە ساڵی ١٩٩٠ وە نەگەیشتۆتە چوارگۆشەی زێڕین.


شاهۆ فایق



PM:08:30:28/05/2014