جەزای سەید مەجید، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی و لێپرسراوی مەڵبەندی یەکی ڕێکخستنی سلێمانی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبێت.
جەزای سەید مەجید، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی و لێپرسراوی مەڵبەندی یەکی ڕێکخستنی سلێمانی لە نوسینێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "فەیسبووک" بڵاویکردەوە، لێرەوە پێتان ڕادەگەیەنم کە بەندەش توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوم و لە ئێستادا باری تەندروستیم جێگیره.
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی راشیگەیاندووە" وەک هەر هاوڵاتیەکی توشبوو بە ڤایرۆسەکە خۆم کەرەنتینە کردوە و ڕێکار و ڕێنماییە تەندروستیەکان جێبەجێ دەکەم، دووبارە هیوای تەندروستی باشیتان بۆ دەخوازم و دوربن لە هەموو نەخۆشی و ناخۆشیەک".
پێشتر هەریەک لە بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکانی یەکێتی و ژمارەیەک لە ئەندامانی سەرکردایەتی ئەو حیزبە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.