ئەمڕۆ ١ی ئەیلول سەڵاح کوێخا سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پۆستەکەی رادەستی جەلال نوری قائیمقامی کفری بە وەکالەت ئەنجامدا.
ئەمڕۆ سێ شەممە لە هۆڵی هونەر لە مەراسیمێکدا، بە فەرمی سەڵاح کوێخا دەسەڵاتی سەرپەرشتیاری گەرمیان پۆستەکەی رادەستی قایمقامی کفری جەلال نوری بە وەکالەت ئەنجامدا.
سەلاح کوێخا لە مەراسیمەکەدا رایگەیاند " دیارترین ئه‌و هه‌نگاوه گه‌ورانەی له‌پێناو بنیاتنانی ژێرخانی گه‌رمیان نراوه له دوای ساڵی ٢٠١١ وه، خۆی ده‌بینێته‌وه له كردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایی، به‌جۆرێك هه‌شت به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كراونه‌ته‌وه، به‌و پێیه‌ش ژماره‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه گشتییه‌كان له (سێ) به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌وه زیادیكردووه بۆ 11 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی. له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه ئاساییانه‌ی له پارێزگاكانی دیكه هه‌بوون و له گه‌رمیان نه‌بوون.
سه‌ڵاح كوێخا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو،" دوای ساڵی 2011 به‌پێی ئاماره فه‌رمییه‌كان، سه‌ره‌ڕای قه‌یرانی سه‌ختی دارایی، به بودجه‌ی زیاتر له (یه‌ك تریلیۆن و 474 ملیار دینار) پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له سنوره‌كه چۆته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و زۆرینه‌شی ته‌واو بوون".
سەڵاح کوێخا، لە ساڵی 2010ەوە وەکو سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان دەستبەکاربوە، پاش ١٠ ساڵ ئەو پۆستەی رادەست کردەوە لە جێگەکەیشی، قایمقامی قەزای کفری (جەلال شێخ نوری) دەستبەکار بوو کە ناوبراو جگە لە پۆستی قایمقامی کفری، پۆستی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیانیش بە وەکالەت بەڕێوەدەبات، هەتا دانانی کەسێک بۆ ئەو پۆستە، ئەوەش دوای تەواوبوونی رێککەوتنی یەکێتی و گۆڕان ئەنجام دەدرێت.