بەڕێوەبەری كەناڵی ئێن ئاڕ تی لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکرا

پۆلیسی سلێمانی لەناو کەناڵی ئێن ئاڕ تی شوان عادل یان وەک بەڕێوەبەری کەناڵەکە دەستگیرکرد.

 

کەناڵی ئێن ئاڕتی ڕایگەیاند" شوان عادل لەسەر دوو دۆسیە دەستگیرکراوە، دۆسیەی یەکەمیان لەسەر سکاڵاى شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ئەندامى سەرکردایەتى یەکێتیە، کە دۆسیەکە دەگەرێتەوە بۆ ساڵى ٢٠١٧ و گوایە کەناڵى ئێن ئاڕ تى ناوى شاناز ئیبراهیم ئەحمەدى زڕاندووە کە شەریکە لە یەکێک لە پرۆژەکانى نیشتەجێبوون لە شارى سلێمانى". 

سەبارەت بە دۆسیەی دووەمیشیان ڕایگەیاندووە" لەسەر بەکارهێنانى ڤیدیۆیەکە کە دەگەرێتەوە بۆ کەسێک، کە لە یوتیوب بڵاویکردوەتەوە بەبێ لۆگۆ، بەبێ ئەوەى ڤیدیۆکە تایبەت بێت بە هیچ ئاژانس و دامەزراوەیەکى میدیایی، بۆیە ئێن ئاڕ تى ئەو ڤیدیۆیەى بەکارهێناوە لە کاتێکدا هیچ دەقەێکى یاسایی نیە باس لە بەکارنەهێنانى ڤیدیۆى یوتیوب بکا". 



PM:02:10:02/09/2020