نێچیرڤان بارزانی: کۆبوونەوەکەمان لەگەڵ سەرۆکى فەڕەنسا کۆبونەوەیەکى بەرهەمداربووە

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ کۆبوونەوەی سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی فەڕه‌نسا له‌ به‌غدا بەڕێوەچوو، لە تویتێکدا سەرۆکی هەرێم ڕایگەیاند" چاوەڕوانی گەشەپێدان و بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانمانین لەگەڵ فەرەنسا".

 

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەدوای كۆبونەوەی لەگەڵ ئیمانوێل ماكرۆن لە تویتێکدا لە تۆڕى کۆمەڵایەتى تویتەر ڕایگەیاند" پێخۆشحاڵم بە بینینەوەی سەرۆک ئیمانوێل ماکرۆن، ئەمڕۆ لە بەغدا کۆبوونەوەیەکی بەرهەمدارمان هەبوو".

 

سەرۆکی هەرێم وتیشی" سوپاسگوزاری پشتیوانیی بەردەوام و پەیوەندییە بەهێزەکانی فەرەنسام بۆ هەرێمی کوردستان و بە هیواوە چاوەڕوانی گەشەپێدان و بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانمانین لەگەڵ فەڕەنسا".



PM:06:28:02/09/2020