پۆلیسی سلێمانی: بكوژی هاوڵاتییەكی تەمەن ٣٦ ساڵ دەستگیركرا

مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی عەربەت تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە هاوڵاتییەكی تەمەن ٣٦ ساڵی كوشتبوو .

کەمێک پێش ئێستا لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند" ڕۆژی ١٩ی ئابی ٢٠٢٠ مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی عەربەت زانیارییان پێگەیشت كە تەرمێك لە دۆڵی دوكانیان لە ناحیەی عەربەت دۆزراوەتەوە، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمی بەشی پۆلیسی بەڵگەی تاوان كەشف و هێڵكاری شوێنی ڕوداوەكە كراو دەركەوت كە تەرمەكە بەناوی ( د ، ر ، س ) لەدایكبووی ١٩٨٤ چەند فیشەكێكی پێوەیەو سوتێنراویشە". 

پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاشکراشیکردووە: دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر تیمێك پێكهێنرا بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار ، سەرەنجام توانرا ئەمڕۆ تۆمەتبار ( ب ، م ،س ) لەدایكبووی `١٩٩١ ، دانیشتوی قەزای سەید سادق لەلایەن بەشی پۆلیسی عەربەتەوە دەستگیربكرێت. 

وتیشی" لە ئێستادا تۆمەتبار بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو دانی ناوە بە تاوانەكەیدا". 





PM:06:52:02/09/2020