نەیمار تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبێت

نەیماری ئەستێرەی تۆپی پێی بەرازیلی و یاریزانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی، تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، ئەمەش پاش ئەوەی ئەو یاریزانە ئەمڕۆ پشکنینی ئەنجامداوە.
راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان بڵاویانکردووەتەوە، بێجگە لە نەیمار2 یاریزانی تری پاریس سانجێرمان هەڵگری ڤایرۆسەکەن،کە ئەوانیش دیماریا و پاردیسی ئەرجەنتینین.
دوای دۆڕانیان لە یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان، ئەم سێ یاریزانە سەردانی دورگەی ئیبێزای ئیسپانیان کردووەو پشووەکانیان لەوێ بەسەر بردووە،پێشبینیش دەکرێت لەوێ ڤایرۆسەکەیان بۆ گوازرابێتەوە.
لە فەرەنسا چەند یانەیەک تووشبوونی چەند یاریزانێکیان بە کۆرۆنا راگەیاندبوو، دیارترینیان لیۆن و مەرسیلیاو سانت ئیتیان  بوو.
خولی فەرەنسا لە ئێستادا دەستیپێکردووەتەوە، بەهۆی ئەوەی پاریس سانجێرمان یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی کردووە، تا ئێستا هیچ یارییەکی ئەنجام نەداوە.


PM:11:18:02/09/2020