رۆژنامەنووسێکی رووداو دوای ٦ مانگ دەستگیرکردنی لە تورکیا ئازاد دەکرێت

رۆژنامەنووسی رووداو، راوین ستێرک، دوای شەش مانگ لە دەستگیرکردنی ئەمشەو لە ئیستانبووڵ ئازادکرا.


راوین ستێرک دوای ئازادبوونی رایگەیاند" زیندان بۆ ئەو ئاسان نەبووە و ئەو کەیسەشی لە دژی جوڵێندرابوو هیچ شتێکی تێدا نەبووە"، بە وتەی خۆی " دادوەریش سەری سووڕماوە، هەربۆیە ئازادکراوە".


راوین ستێرک، ، شەوی ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٠ کاتێک رووماڵی چوونی کۆچبەرانی دەکرد لە تورکیاوە بەرەو یۆنان، لە ئەدیرنە لەسەر سنوور دەستبەسەرکرا، لەو کاتەوە دەستگیرکراوە و ئەمڕۆ بە بڕیاری دادگا ئازادکرا.
 


AM:12:15:03/09/2020