لە ماوەی ٢٤ کاتژمێرى رابردوودا هیچ حاڵەتێکی گیان لەدەستدان لە ڕۆژئاوای کوردستان تۆمار نەکراوە

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری رۆژئاوا ڕایدەگەیەنێت" لە ٢٤ کاتژمێرى رابردودا، ١٤ توشبووى تری پەتای کۆرۆنا لە رۆژئاواى کوردستان تۆمارکرا، هیچ حاڵەتێکى گیانلەدەستدانیش تۆمار نەکراوە". 

 

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ئیدارەی خۆسەری لە رۆژئاوای کوردستان کەمێک پێش ئێستا لە راگەیەنراوێکدا نوێترین ئاماری توشبووان و گیانلەدەستدان بە کۆرۆنای بڵاویکردەوە، بەپێی ئامارەکە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٤ توشبووی نوێ لە ناوچەکانی باکووری سوریا تۆمارکراون، کە بەم جۆرە بووە، قامشلۆ یەک توشبوو، حەسەکە شەش توشبوو و سێ توشبوو لە دێرک، لە دێرەزور یەک توشبوو، دەرباسیە دوو توشبوو و توشبویەکیش لە تربەسیە تۆمارکراوە.

 

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ئیدارەی خۆسەری ئەوەشی خستوەتەڕوو: تائێستا ١٩ توشبووی کۆرۆنا چاکبونەتەوە، هیچ حاڵەتێکى گیانلەدەستدانیش لەو ماوەیەدا تۆمار نەکراوە.

 

بەگشتی لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا ٦٠٩ کەس تووشی نەخۆشی و پەتای کۆرۆنا بوون و ٤٠ کەسیش بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە گیانیان لە دەستداوە، ١٤٦ توشبووی کۆرۆناش چاکبونەتەوە. 



AM:10:22:03/09/2020