شەپۆلێکی باران بارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات

ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە شەپۆلێکی باران بارین لە مانگی داهاتوەوە ڕوو لە هەرێم دەکات.

 

ماڵپەڕی ئەکواویزەر کە ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوایە، ئەوە دەخاتەروو، کە لە ڕۆژی ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ شەپۆلێکی بارانبارین لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات و پلەکانی گەرما بۆ خوار ٣٠ی پلە دادەبەزێت. 

هاوکات ماڵپەڕەکە پێشنیشیکردووە کە شەپۆلەکە پارێزگای هەولێر بگرێتەوە، بەڵام ئاسمانی شارەکانی سلێمانی و دهۆک پەڵە هەور و خۆر دەبێت. 

ئەکواوێزەر لە ساڵی ١٩٦٢ لەسەر دەستی جویل مایرز دامەزراوە کە خوێندکاری خوێندنی باڵا بووە لە زانکۆی پەنسلڤانیا و ماستەری هەیە لە پێشبینی کەشوهەودا و پێشتر لە کۆمپانیایەکی غاز لەو ویلایەتە کاریکردووە.



AM:11:37:05/09/2020