بە فەرمانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی پێنج سەد ملیۆن دینار بۆ تەندروستی پارێزگای هەڵەبجە تەرخانکرا.
بهپێی راگهیهنراوێكی وهزارهتی تهندروستی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، ئەمڕۆ شەممە 2020/9/5 بە فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی کۆرۆنا، بڕی پێنج سەد ملیۆن دینار بۆ تەندروستی پارێزگای هەڵەبجە تەرخانکرا.
هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی تەندروستی هەرێم، بۆ دابینکردنی ئامێر و پێداویستی پزیشکی پێویست، کە بەشێکە لە بودجەی فریاگوزاری حکومەتی هەرێم بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە بۆ دەڤەر و پارێزگاکانی هەرێم تەرخانکراوە.